فەرهاد ئەسعەد: تا ئێستا 50 پاڵێوراوی سەربەخۆ ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە

فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 – هەولێر:

 بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت: سبەی دوایین وادەی تۆماركردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانێتییەکانە بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای وەرگرتنی ناوی كاندیدانی لیست، ھاوپەیمانی و سەربەخۆكان كراوەتە و تا 22ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بەرپرسی هۆبەی تۆماری لایەنە سیاسییەکان لە ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا، سبەی دوایین وادەی تۆماركردنی ناوی لیست و ھاوپەیمانییەتییەكانە بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.

فەرهاد ئەسعەد شێتنە، گوتیشی: تا ئێستا 50 پالێوراوی سەربەخۆ ناوی خۆیان لە کۆمیسیۆن تۆمارکردووە.

رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە،‌ کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.