بەرزبوونەوەی نرخی کاکاو کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی شوکالاتە دروستکردووە

بەرهەمی کاکاو
بەرهەمی کاکاو

K24 – هەولێر:

نرخی کاکاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تۆمارکردنی نرخی نوێ بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمی کۆمپانیاکانی دروستکردنی شوکلاتە دروست بکات.

بەهۆی دابەزینی ئاستی دابینکردنی کاکاو لە رۆژئاوای ئەفریقا بە تایبەت لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی ئەو بەرهەمە کە وڵاتەکانی کەناری عاج و غانان، هۆکارەکەی بۆ کەشوهەوای نالەبار و پیربووون و نەخۆشی درەختەکان دەگەڕێتەوە.

بەرهەمی کاکاو لە بەندەرەکانی کەناری عاج لە ماوەی ساڵێکدا، نرخەکەی نزیکەی سێ هێندە بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک ئێستا نرخی هەر تۆنێک کاکاو بە 7,570 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و چاودێرانی بازاڕی کاکاویش پێشبینی دەکەن نرخەکەی بگاتە 10 هەزار دۆلار.

لەبەرامبەر کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمی کاکاو کۆمپانیاکانی دروستکردنی شوکلاتە نرخەکانیان بەرزکردووەتەوە و ئاستی دروستکردنی شوکلاتەیان کەمکردووەتەوە.