ئەمڕۆ هەشتەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا دەستیپێکرد

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ هەشتەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا دەستیپێکرد، تیایدا زیاتر لە 112 ملیۆن رووسی مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی وڵات هەیە.

پرۆسەکە سێ رۆژ دەخایەنێت و تا 17ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، چوار کاندیدیش رکەبەری لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی رووسیا دەکەن.

94 هەزار بنکەی دەنگدان لە رووسیا بەرووی دەنگدەراندا کراونەتەوە، 40 رێکخراوی نێودەوڵەتیش چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رووسیا به‌ ژماره‌:

هەشتەم خول

سێ رۆژ

15 تاكو 17ـی ئادار

+18 ساڵ دەنگ دەدات

112 ملیۆن و 309 هەزار کەس ده‌نگ ده‌ده‌ن

1.890.000 دەنگدەر لە دەرەوەی رووسیا

مەرجەکانی کاندیدبوون

+35  ساڵ

+25 ساڵ نیشتەجێی رووسیا

هەڵگری رەگەزنامەی بیانی نەبێت

300.000 واژۆ کۆبکاتەوە

شێوازەکانی دەنگدان:

دەنگدان لە بنکەکان

دەنگدان لە ماڵەوە

ده‌نگدانی ئەلیکترۆنی

دەنگدان لە شوێنە دوورەکان

ژمارەی بنکەکانی دەنگدان:

94.000

دەنگدان لە چوار ناوچەی لێکێندراو بە رووسیا:

لۆهانسک

دۆنێتسک

زاپۆریژیا

خێرسۆن

رێکخراوی چاودێری نێودەوڵەتی:

40

کاندیدەکانی سەرۆکایەتی رووسیا:

ڤلادیمیر پوتن (سەربەخۆ)

ڤیادسلاڤ داڤانکۆڤ (پارتی نوێی خەڵک)

لیۆنید سێلۆتێسکی (لیبراڵی دیموکرات)

نیکۆڵای خاریتۆنۆڤ (پارتی کۆمۆنیست)

 

وێنه‌كان: خۆشه‌وی محه‌ممه‌د/ كوردستان24/ مۆسكۆ

56
67
765
786
657
67