مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه نیشاندا
K24 – هەولێر:
لەسەر فەرمان و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە لەسەر رووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له سۆنگه‌ی گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد، كه شاره‌كه زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر و نیو له سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره.
گوتیشی: "بۆ دروستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده‌ییه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی رێككاره ئیدارییه‌كانین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت".
ئاشكراشیكرد، ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه گرنگی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له به‌كاربه‌ره‌وه ده‌بن به به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌سیش ده‌ره‌خسێنێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان 8 تاكو 12 ناوچه‌ی پیشه‌سازی دروست ده‌كرێن، كه زۆربه‌یان زه‌ویان بۆ ته‌رخانكراوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شاره پیشه‌سازییانه له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دروست ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 105 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تیان پێدراوه، كه سه‌رمایه‌كه‌ی به زیاتر له دوو ملیار و 510 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
پێشتریش محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و پێشتریش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌ڵه‌بجه داوا كرابوو كۆمه‌ڵێك ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌موو پێشنیازه‌كان دا.
رۆژی 22-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوتی دانا.
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "خەڵکی ئەم دەڤەرە، قوربانییەکی زۆریان داوە و ئازارێکی زۆریان چەشتووە. هەڵەبجە ئەمڕۆ بووەتە سیما و سیمبولی قوربانیدان و نەهامەتییەکانی خەڵکی کوردستان؛ بەڵام جێی داخە، کە هەڵەبجە وەکو پێویست خزمەتی نەکراوە و لەم ڕووەوە پێویستە بەرپرسانی ئەم دەڤەرە و هەموومان، خۆمان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری گشت شەهید و ئەنفالکراوانی کوردستان بزانین".