ئه‌مه‌ریكا.. كۆشكی سپی له پلانیدایه بۆنه و رێوڕه‌سمی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كورت بكاته‌وه
K24 – هەولێر:
كۆشكی سپی سه‌رقاڵی پلانێكه بۆ كورتكردنه‌وه‌ی بۆنه و رێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌كانی تایبه‌ت به موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا كه ساڵانه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان و هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دات، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه موسڵماننیشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی ئاداری 2024) رۆژنامه‌ی "پۆڵه‌تیكۆ" بڵاوی كرده‌وه كۆشكی سپی له به‌رنامه و پلانیدایه رێوڕه‌سمه نه‌ریتییه‌كان كه ساڵانه به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌دات، كه‌میان بكاته‌وه.
پۆڵه‌تیكۆ روونی كردووه‌ته‌وه، هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته بۆ ناڕه‌زایه‌تیی سه‌ركرده‌ی كۆمه‌ڵگه موسڵماننشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی جۆ بایدن، له باره‌ی غه‌ززه و جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌دان سه‌ركرده‌ی موسڵمان له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كان داوه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌شداری له ئاهه‌نگی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا بكه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی بایدن نیگه‌رانن، له‌و باره‌یه‌وه كۆشكی سپی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی كورتكردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بانگهێشتكراوانه.
رۆژنامه‌ی پۆڵه‌تیكۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، نیگه‌رانی موسڵمانانی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی بایدن، جۆرێك له بێئومێدی له‌لای بایدن و پارته‌كه‌ی دروست ده‌كات له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م وڵاته له كۆتاییه‌كانی ئه‌م ساڵدا.