ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و سوید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له قۆناخی پێشكۆتایی ئۆڵمپیكی ریۆ، له ركابه‌رییه‌كانی تۆپی پێی خانمان، برازیل رووبه‌رووی خانمانی سوید ببێته‌وه، له یاریی دووه‌می هه‌مان قۆناخیشدا خانمانی ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی خانمانی كه‌نه‌دا ده‌بنه‌وه.
خانمانی برازیل هاوشێوه‌ی تیپی پیاوانی وڵاته‌كه‌یان له یه‌ك قۆناخ یاریی ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژارده‌ی پیاوان رۆژێك دواتر له‌قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی هندۆراس ده‌بنه‌وه.
بڕازیل بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كه بڕیاره له كاتژمێژ 19:00 به‌ڕێوه بچێت، پشت به تواناكانی مارتای ته‌مه‌ن 30 ساڵی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه ده‌به‌ستێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ش، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی سامبا ده‌ڵێت: له‌م یارییه‌دا، یان ده‌بینه بكووژ یان ده‌كوژرێین، به‌بێ هیچ گومانێك ئه‌م یارییه جیاوازه له‌و یارییه‌ی 5-1 سه‌ركه‌وتنمان به‌رانبه‌ریان تۆمار كرد، پێویسته سه‌رله‌نوێ كار بكه‌ین، چونكه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی پێشتر هیچ واتای نابێت ئه‌گه‌ر دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه.