نۆڤاك جۆكۆڤیچ به‌شداری ماسته‌رزی مه‌یامی ناكات
نۆڤاک جۆکۆڤیچ تێنسزانی سڕبی و خاوەنی پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان، بڕیاریداوە بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی ماستەرزی 1000 خاڵی مەیامی ئەمریکا نەکات.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ له هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت پشوو بدات و هاوسه‌نگی بۆ ژیانی بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ر بۆیه بڕیاریداوه له ماسته‌رزی مه‌یامی بكشێته‌وه.
جۆكۆڤیچ كه له قۆناخی سێیه‌می ماسته‌رزی ئیندیانا وێڵز به‌رامبه‌ر لوكا ناردی ریزبه‌ندی 123 ی جیهان ده‌ركرا و پاشان رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت ماوه‌یه‌ك پشوو بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بگه‌ڕێته‌وه و داوای لێبوردنیشی له‌و هانده‌رانه كرد كه چاوه‌ڕێی بینینی یارییكردنی ئه‌ویان ده‌كرد.
بڕیاره ماسته‌رزی مه‌یامی له نێوان رۆژانی 19ـی ئه‌م مانگه تاوه‌كو 31ـی هه‌مان مانگ به‌ڕێوه‌بچێت كه له مێژوودا جۆكۆڤیچ شه‌ش جار بووه‌ته پاڵه‌وانی ماسته‌رزه‌كه.