زاخارۆڤا: پێشنیاز بۆ ماكرۆن ده‌كه‌م چه‌ك بۆ كیێڤ نه‌نێرێت، ئه‌وكات باسی راگرتنی شه‌ڕ بكات
K24 – هەولێر:
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی یارییه ئۆلۆمپییه‌كان كه له ( 26ـی ته‌مموز تاكو 11ـی ئابی ئه‌مساڵ له فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت) ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به نیازم داوا له رووسیا بكه‌م، ئاگربه‌ست له ئۆكرانیا رابگه‌یه‌نێت. گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانتان بۆ ئۆكرانیا بوه‌ستێنن ئینجا باسی وه‌ستانی شه‌ڕ بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی ماكرۆن باس له راگرتنی جه‌نگ له ئۆكرانیا بكات، پێویسته پاڵپشتییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئۆكرانیا بوه‌ستێنێت.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها گوتی: "پێشنیاز بۆ ماكرۆن ده‌كه‌م چه‌ك بۆ كیێڤ نه‌نێرێت، كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كوژرێن".
گوتیشی: "پێویسته كۆتایی به پاڵپشتیكردن له تیرۆر بهێنن".
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ماكرۆنیش ده‌كات پێشنیازی له‌مشێوه بۆ لایه‌نه ناكۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخاته به‌رده‌ست و گوتی: "زۆرێك له‌و ناوچه‌یه گوێ له قسه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌گرن".
پێشتریش دیمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، به ئاژانسی سكای نیوزی به‌ریتانی راگه‌یاندبوو، كیێڤ له هه‌وڵدایه لووتكه‌ی ئاشتی له سویسرا به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی له ئۆكرانیا ببه‌ستێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا هه‌روه‌ها گوتبوشی: "ئاساییه رووسیا له‌و لووتكه‌یه‌دا به‌شداربێت".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.