هۆشیار مالۆ: بازاڕیی عێراق له ده‌ستی حكومه‌تدایه بۆیه رێژه‌ی هه‌ژاری له زیادبوونه
K24 - هەولێر:
تایبه‌ت به پرسی هه‌ژاری و زۆری داهاتی ساڵانه‌ی نه‌وتی و نانه‌وتی له عێراق، سه‌رۆكی ده‌زگای كوردستان بۆ چاودێریكردنی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌عێراق وه‌ك وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ سه‌رووی له‌سه‌دا په‌نجا شتێكی نه‌گونجاوه".
هۆشیار مالۆ سه‌رۆكی ده‌زگای كوردستان بۆ چاودێریكردنی مافی مرۆڤ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به داخه‌وه له عێراق هیچ به‌رنامه‌یه‌كی ئابووری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا نییه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی كه عێراق هه‌یه‌تی، هێشتا ئه‌و وڵاته له قۆناغی ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كاندایه.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌ستووری عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری و بازاڕی ئازاد نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی ئێستای عێراق قبووڵی بازاڕی ئازاد ناكات.
گوتیشی: بازاڕی عێراق له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تدایه و بۆیه رۆژ له دوای رۆژ رێژه‌ی هه‌ژاری له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئاشكراشیكرد، له‌ساڵی 2019 شۆڕشی تشرینییه‌كان به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه له عێراق سه‌ریهه‌ڵدا.
پێشتریش سه‌نا موسه‌وی راوێژكاری كاروباری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رز.
موسه‌وی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق وه‌رده‌گرن، گه‌یشتوونه‌ته 6.5 ملیۆن كه‌س، تا ئێستاش 181 هه‌زار كه‌سیش ناویان له‌و لیسته ده‌رهێنراوه.