پوتن به‌ سه‌رۆكی رووسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیای فیدراڵ - وێنە AFP
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیای فیدراڵ - وێنە AFP

K24 – هەولێر:

پرۆسەی هەڵبژاردن لە رووسیا كۆتاییهات و ڤلادیمێر پوتن لەسەدا 88ـی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

دوای سێ رۆژ لە پرۆسەی دەنگدان، كاتژمێر 9:00ـی ئه‌مشەو، سەرجەم بنكەكانی دەنگدان لە رووسیا داخران و پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی رووسیا ئەنجامی بەرایی دەنگدانی راگەیاند و دەڵێت، تا ئێستا یەك لەسەر چواری دەنگەكان جیاكراونەتەوە و ڤلادیمێر پوتن لەسەدا 88ـی دەنگەكانی مسۆگەر كردوون.

ڤلادیمێر پوتن تەمەن 71 ساڵ لە 1999وە لە دەسەڵاتە.

بەبردنەوەی ئەم هەڵبژاردنەش پوتن بۆ شەش ساڵی دیكە، واتە تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات دەمێنێتەوە. دواتریش دەتوانێت جارێكی دیكە خۆی بۆ سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید بكاتەوە.

زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ كلیك بكه‌: