سەرۆکی تاجیکستان پیرۆزبایی لە پوتن دەکات

ئیمام عەلی ڕەحمۆن، سەرۆکی تاجیکستان
ئیمام عەلی ڕەحمۆن، سەرۆکی تاجیکستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی تاجیکستان لە برووسکەیەکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی رووسیا کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، ئیمام عەلی ڕەحمۆن، سەرۆکی تاجیکستان لە برووسکەیەکدا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی لە ڤلادیمیر پوتن، هاوتا ڕووسیەکەی کرد.

لە برووسکەکەدا هاتووە، ئەنجامی دەنگدانی هەڵبژاردنەکەی رووسیا دووپاتکردنەوەیەکی نوێیە بۆ شکۆمەندی بەرزیی سیاسیتان، هەروەها پاڵپشتی بەرفراوانی گەلی ڕووسیا بۆ ڕێباز و دەستەبەرکردنی گەشەسەندنی بەردەوامی کۆمەڵایەتی و ئابووریی ڕووسیا و بەهێزکردنی هەڵوێستەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

15/3/2024، هەشتەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا دەستی پێکرد، تیایدا زیاتر لە 112 ملیۆن ڕووس مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی وڵات هەیە.

پرۆسەکە سێ ڕۆژی خایاند و تا 17ـی مانگ بەردەوام بوو، چوار کاندیدیش ڕکابەری لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی ڕووسییایان کرد. 94 هەزار بنکەی دەنگدان لە ڕووسیا بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و 40 رێکخراوی نێودەوڵەتیش چاودێریی هەڵبژاردنەکەیان کرد.