ترەمپ داوا لە ئیسرائیل دەکات بە زووترین کات کۆتایی بەشەڕی کەرتی غەززە بهێنێت

سۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
سۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە بەزووترین کات کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە بهێنێت.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا گوتویەتی دەبێت بە زووترین کات شەڕی غەززە تەواو بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ جیهانی ئاشتی، ئێمە پێویستمان بە ئاشتییە لە جیهاندا، هەروەها پێویستمان بە ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا.

ناتانیاهۆ پێیوایە ڕەخنەکانی جاک شومەر، کە رەخنە لە زۆربەی بەرپرسانی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران دەگرێت دەڵێت: "لە کۆتاییدا ئیسرائیل تووشی پاڵنەری سیاسەتی ناوخۆ بووە، بۆیە داوای  هەڵبژاردنێكی نوێ لە ئیسرائیل دەکات." ناتانیاهۆ لە وەڵامی ئەوەدا گوتی، "جاک شومەر هەڵەیە، سیاسەتی ئێمە له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆدا پشتیوانییەکی بەرفراوانی هەیە".

لای خۆشیەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد: " شۆمەر وازی لە ئیسرائیل هێناوە".

ترەمپ بەڵێنی دا دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: " پێش ئەوەی بە فەرمی دەست بەکار بم، دوو کار دەکەم، لە ڕۆژی یەکەمەوە کار دەکەم، بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگیرێت و ئاشتیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنمەوە".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5-10-2024 بەڕێوە بچێت.