ڤێدانت پاتێل: لەبارەی ئەو کێشانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، لەگەڵ بەغدا و هەولێر لە پەیوەندیداین

ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا
ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا

K24 – هەولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر لەبارەی ئەو کێشانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە لە پەیوەندیداین.

ڤێدانت پاتێل جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، " بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا و هەولێر لەبارەی ئەو کێشانەی کە پەیوەندیان بە بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، وەک سەقامگیری عێراق و سەروەری یاسا و پاراستنی هەموو کۆمەڵگەکانی عێراق، لە پەیوەندیداین".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی پارتی له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

پاتێل هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئیدارەی ئێستای ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایە سەقامگیرکردنی عێراق لەڕێگەی پاراستنی پێکهاتەکانی عێراق و پارێزگاریکردن لە مافەکانیان لە هەڵبژاردن بەگوێرەی دەستووری عێراق، دەبێتە هۆی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان".

مەکتەبی سیاسیی پارتی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی و نادەستووری بەڕێوە بچێت.

دوای بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راگەیاندنی هەڵوێستی فەرمی لەبارەی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هۆکارەکانیش بۆ کوردستانیان و عێراقییەکانیش روونە.