ترەمپ بەڵێنی دا ئەگەر هەلبژاردن بباتەوە ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا چارە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەڵێنی دا ئەگەر لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست بێنێت ، ململانێی ئۆکرانیا لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا چارە بکات.

لە گردبوونەوەیەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا کۆبکەینەوە و بڵێین: "ئێوە دەبێت ئاشتی ڕابگەیەنن". و من هەندێک قسە بۆ هەریەکەیان دەکەم کە بە هەموو جیهان ناڵێم، بەڵام دەتوانم بیکەم."

دۆناڵد ترەمپ چەندان جار ڕایگەیاندووە، ئەگەر لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمەریکادا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا لە ماوەی یەک دوو ڕۆژدا و بە چەند پەیوەندیی تەلەفۆنی، ململانێی ئۆکرانیا چارە دەکات.

هەروەها لای خۆیەوە ترەمپ، زێلێنسکی بە "گەورەترین بازرگان لە مێژوودا" وەسف کرد و ڕایگەیاند، واشنتۆن سەدان ملیار دۆلار لە دەست دەدات ئەگەر "ئۆکرانیا  لەگەڵ ڕووسیا ڕێک بکەوێت".

ترەمپ بەڵێنی دا دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا ئارامی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنێتەوە و دەشڵێت: " پێش ئەوەی بە فەرمی دەست بەکار بم، دوو کار دەکەم، لە ڕۆژی یەکەمەوە کار دەکەم، بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕابگیرێت و ئاشتیش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنمەوە".

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە ساڵی 2024، دەبێتە 60ەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کە بڕیارە ڕۆژی 5-10-2024 بەڕێوە بچێت.