نیگه‌رانین له‌ كه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌

جه‌یسی جه‌ین:
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، له‌ باره‌ی كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌راورد له‌گه‌ڵ سوپای عێراق رایگه‌یاند، جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا‌ كه‌ هاوكارییه‌كان ناگانه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌, كه‌ هێزێكی كاریگه‌ره‌.

جه‌یسی جه‌ین رایگه‌یاند، ئه‌وان نیگه‌رانن له‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر كورد و هێزی پێشمه‌رگه‌ و نیگه‌رانی خۆی له‌ نه‌گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان به‌ پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ سه‌ربازییانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته‌ عێراق، به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌یشتوون.