ژاپۆن.. بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 تۆکیۆی هەژاند

ژاپۆن
ژاپۆن

K24 - هەولێر

کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 تۆکیۆی هەژاند و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، دەزگای کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.3 پلە لە نزیک تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنیدا و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا، بەبێ ئەوەی دەسەڵاتداران هۆشداریی تسونامی بدەن.

گوتیشی: "بوومەلەرزەکە کە لە باشووری ئیباراکی ڕۆژهەڵاتی تۆکیۆ ڕوویداوە، لە قوڵایی 50 کیلۆمەتر بووە".

بەپێی ئامارەکانی NHKرایگەیاند، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە، بەڵام شەمەندەفەرە خێراکان کارەکانیان لە نێوان تۆکیۆ و کۆریاما لە ناوچەی فۆکۆشیما لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بەهۆی پچڕانی کارەباوە وەستاوە.

لای خۆیەوە هیرۆیوکی سەنادا، بەرپرسی ڕێکخستنی ئەتۆمی ڕایگەیاند، "هیچ شتێکی نائاسایی" لە وێستگەی ئەتۆمی تۆکای داینی لە ئیباراکی تۆمار نەکراوە.

ژاپۆن ساڵانە نزیکەی 1500 بوومەلەرزە بەرکەوتووە، کە دەکاتە نزیکەی 18%ی بوومەلەرزەکانی جیهان، بەڵام زۆرینەیان سووکن.

سەرەڕای سنووردارکردنی توندی بیناسازی لە ژاپۆن، بەڵام زۆرێکیان بە تایبەت لە دەرەوەی شارە گەورەکان کۆن و لاوازن.

لە ڕۆژی سەری ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەک لە دوورگەی نۆتۆی دا بە گوڕی 7.5 پلە و زیاتر لە 230 کەس گیانیان لەدەستدا، کە زۆربەیان بەهۆی داڕمانی بینا کۆنەکانەوە بوو.