سەرۆکی پارتێکی کەنەدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کورد دەکات

پیێر پۆلیڤیێر، ڕێبەری پارتی پارێزگارانی کەنەدا و ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن لە کەنەدا
پیێر پۆلیڤیێر، ڕێبەری پارتی پارێزگارانی کەنەدا و ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن لە کەنەدا

K24 - هەولێر

ڕێبەری پارتی پارێزگارانی کەنەدا و ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن لە کەنەدا ڕایگەیاند، ماڵەکانتان پڕ بێت لە ئارامی و شادی و هیوای ساڵێکی خۆش بۆ هەموو کوردان و نەورۆزتان پیرۆز.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21ـی ئاداری 2024، پیێر پۆلیڤیێر، ڕێبەری پارتی پارێزگارانی کەنەدا و ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن لە کەنەدا، لە پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت: "جەژنی نەورۆزی لە کوردانی کەنەدا و سەرتاسەری کوردستان پیرۆز بێت".

گوتیشی: "هیوای باشم بۆ کوردانی کەنەدا و سەرتاسەری جیهان هەیە، کە کوردان لە ڕۆژێکی بەهاردا کۆ دەبنەوە بۆ بەرەوپێشبردنی نەریتە کۆن و گەورەکەیان کە نەورۆزە".

پیێر پۆلیڤیێر دەشڵێت: "ماڵەکانتان پڕ بێت لە ئارامی و شادی، و هیوای ساڵێکی خۆش بۆ هەموو کوردان".

دەقی پەیامی پیێر پۆلیڤیێر، ڕێبەری پارتی پارێزگارانی کەنەدا و ڕێبەری ئۆپۆزیسیۆن لە کەنەدا:

ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی به‌هاره‌ و كۆمه‌ڵگای كوردی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن. سه‌دان ساڵه‌ كوردان له‌ كوردستان و ته‌واوی جیهاندا یادی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌سه‌ر گردەکان، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی ساڵێكی نوێ. كورده‌كان كه‌ یادی ئه‌و نه‌ریته‌ دێرینە ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ته‌واوی جیهاندا.

بەهیوای ئه‌وه‌ی ئازادی به‌سه‌ر‌ چه‌وساندنه‌وه‌دا سه‌ركه‌وێت، ڕووناكی كۆتایی به‌ تاریكی بهێنێت، و سه‌رمای زستانیش به‌ فێنكی به‌هار كۆتایی بێت. به‌ناوی پارێزگارانی كه‌نه‌داوه‌ پیرۆزبایی نه‌ورۆزتان لێ ده‌كه‌م. ‌