محەمەد بن زاید، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە کورد و گەلانی دیکە دەکات

K24 - هەولێر

محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد و هەموو ئەو گەلانە دەکات کە بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

محەمەد بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لەو گەلانە دەکەم کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هیوای چاکە و ئارامیی بۆ ئەو گەلانە و هەموو گەلانی جیهان دەخوازم".

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە (20ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کەرنەڤاڵی نەورۆز لە ئاکرێ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتان و هاووڵاتییان کرد و ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پەیامێکیشی پێشکەش کرد.