ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تا مه‌ترسیداره‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت
K24 - هەولێر:
زیاتر له په‌نجا سه‌رۆكی پێشووی وڵاتان و حكومه‌ته‌كانی جیهان و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیاری جیهان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا كه ئاراسته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیان كردووه، به فه‌رمی داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگریكردن له په‌تا نوێیه‌كان له داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) زیاتر له په‌نجا سه‌رۆكی پێشووی وڵاتان و حكومه‌ته‌كانی جیهان و ده‌یان كه‌سایه‌تی دیاری جیهان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا كه ئاراسته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیان كردووه، به فه‌رمی داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگریكردن له په‌تا نوێیه‌كان له داهاتوودا كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و سروشت به‌گشتی.
بڕیار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو و دواتر گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌و پرسه له جنێفی پایته‌ختی سویسرا به‌ڕێوه‌بچن بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ك گونجاو سه‌باره‌ت به دانانی ده‌قی ره‌شنووسێكی هاوبه‌ش به‌ر كۆتاییهاتنی واده‌ی دیاریكراو له مانگی ئایاری ئه‌م ساڵ.
ئه‌وانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه كردووه په‌له ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو و ترسیان هه‌یه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌توانێت تاوه‌كو ئایاری داهاتوو ده‌قی ره‌شنووسه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی واژۆیان كردووه له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه گۆردۆن براون، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری شانشینی به‌ریتانیا و هێلین كلارك، سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، رایانگه‌یاندووه بوونی رێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه پرسێكی پێویسته بۆ پاراستنی ئایینده و داهاتووی مرۆڤایه‌تی له په‌تاكانی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه زیانی گه‌وره و گیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.