كۆڵۆمبیا پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای به‌نرخترین گه‌نجینه‌ی مێژوویی ده‌ستپێده‌كات
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی كۆڵۆمبیا له نیسانی ئه‌م ساڵدا پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه‌یه‌كی ژێرئاوكه‌وتوو كه به‌هاكه‌ی زیاتر به 15 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له كه‌ناره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆڵۆمبیا رایانگه‌یاند، مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای گه‌نجینه‌یه‌كی ژێرئاوكه‌وتوو كه به‌هاكه‌ی 17 ملیار دۆلار ده‌بێت و چه‌ندان پاره‌ی زێڕ و پارچه‌زێڕی تێدایه.
روونكراوه‌ته‌وه گه‌نجینه‌كه ده‌كه‌وێته قووڵایی 600 مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی رووی ده‌ریاوه، كه شوێنی نقوومبوونی كه‌شتییه ئه‌فسانه‌ییه ئیسپانییه‌كه‌ی سان خۆسێیه.
پێشتر له 24ـی شوباتی 2024، حكومه‌تی كۆڵۆمبیا رایگه‌یاند، پلانێكی رژدی هه‌یه له رێگه‌ی تیمێكی تایبه‌ته‌وه گه‌شتێك به قووڵایی ده‌ریادا ئه‌نجام بدات بۆ گه‌ڕان به‌دوای کەشتییە ئەفسانەییەکەی کەشتیوانی سان خۆسێ كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده و به‌دیاریكراوی له ساڵی 1708 له باكووری ده‌ریای كاریبییه‌وه له هێرشێكی ئینگلیزه‌كاندا ژێرئاو كه‌وت و نقووم بوو.
قۆناغی یەکەمی توێژینەوە زانستییەکان لە ئاوی قووڵی دەوروبەری کەشتییه نقوومبووەکەدا بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری بۆ دیاریکردنی ئه‌و پارچانه‌ی بۆ دەرهێنان گونجاون و ئه‌گه‌ری ده‌رهێنانیان هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه کە قووڵایی کەشتییەکە 600 مەتر ده‌بێت له سه‌ر رووی ده‌ریادا، كه ده‌كاته نزیكه‌ی دوو هه‌زار پێ.
کۆڵۆمبیا لە ساڵی 2015ـدا شوێنی نقوومبوونی كه‌شتییه‌كه‌ی دەستنیشان کرد، بەڵام لەو کاتەوە به‌هۆی كێشه‌ی یاسایی و دیپۆلۆماسی و كاره نهێنییه‌كانی حكومه‌ت، دۆسیه‌كه جێی مشتومڕه و گه‌ڕان به‌دوایدا ده‌ستیپێنه‌كردووه.
حکومەتی كۆڵۆمبیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەمساڵ نزیکەی 4.5 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات لە هەڵکەندنی شوێنەواریی ئەو کەشتییە گەشتیارییە کە 62 تۆپی هه‌ڵگرتووه و لە ساڵی 1708ـدا دوای ئەوەی لەلایەن فەوجێکی ئینگلیزەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە لە رێگای کارتیهانێ نقووم بووە.