سه‌ركرده‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانی کاتا‌لۆنیا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە ئیسپانیا
K24 - هەولێر:
سه‌كرده‌ی سه‌ربه‌خۆخوازانی کاتا‌لۆنیا، پلانەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرەتای مانگی ئایاری داهاتووی هەرێمی كاتالۆنیا ئاشکرا کرد و مه‌به‌ستیه‌تی به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمه‌كه‌ی له ئیسپانیا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 21ـی ئاداری 2024) كارلۆس پۆیگدۆمێنت، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كاتالۆنیا كه له‌وه‌ته‌ی پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2017ـدا وڵاتی به‌ره‌و به‌لژیكا به‌جێهێشتوووه، رایگه‌یاند بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌كات به‌رله‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئایاری ئه‌م ساڵدا له هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
كارلۆس پۆیگدۆمێنت بڕیار وایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له باشووری فه‌ره‌نساوه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كاتالۆنیا له ئیسپانیا و به‌رنامه‌ی كاری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌گه‌ری خۆكاندیدكردنی ئاشكرا بكات.
كارلۆس پۆیگدۆمێنت كه له ساڵی 2016 پۆستی سەرۆکایەتی کاتالۆنیای وەرگرت، دوای ساڵێک و له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2017ـدا سەرکردایەتی هەوڵی سەربەخۆیی هه‌ریێه‌كه‌ی کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیسپانیا دژایه‌تی كرا و ره‌تكرایه‌وه، بۆیه ناچار بوو به‌ره‌و به‌لژیكا هه‌ڵات و دواتر له ساڵی 2019ـدا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردرا.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024) په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئیسپانیا پڕۆژەیاسای لێبووردنی جوداخوازانی کاتەلۆنیایان پەسەند کرد.
له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی ئیسپانیا 178 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی پڕۆژه‌یاساكه دا و 172 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش دژایه‌تیان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
ئەم بڕیارە هەنگاوێکی چارەنووسسازە بۆ پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، بەو پێیەی لایەنە جوداخوازەکان پڕۆژەی لێبووردنیان پێشکەش کرد لە بەرامبەر پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
سانچێز لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس، پێشوازی لە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە کرد و رایگەیاند، "هەنگاوێکی ئازا و پێویستە" کە "سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی لە کەتەلۆنیا" ده‌كاته‌وه.
پرۆژەیاساکە کە لەلایەن سۆسیالیستەکان و دوو پارتی جوداخوازی کەتەلۆنیاوە داڕێژراوە، مشتومڕاویترین دەقی یاساییە کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە لەدوای هاتنە سەرکاری سانچێز لە ساڵی 2018. فیلیکس بۆلانۆس، وەزیری دادی ئیسپانیا له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاند، یاسای لێبووردن دەتوانێت "نزیکەی 400 کەس" لەخۆبگرێت.
له‌لای خۆیه‌وه كارلۆس پۆیگدۆمێنت هیوای خۆی دەربڕی کە یاساکە "تا کۆتایی مانگی ئایار" به‌ركار بێت، هه‌روه‌ها رایگەیاند، هیوادارە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا دوای پەسەندکردنی رەشنووسی یاساکە.