ئومێد خۆشناو: هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ خه‌ونی ناحه‌زانیش بۆ ژێر گۆڕه
K24 – هەولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر نووسیوویه‌تی: "ماوه‌یه‌که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌م په‌رۆش و هێندێ جاریش له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین".
پارێزگاری هه‌ولێر له پۆسته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێزی خێر ره‌گی له ناخی خاکه و خاکیش مه‌یدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانییه‌تی و گه‌لیش هه‌وێن و ئیلهامبه‌خش و شایه‌دحاڵی بردنه‌وه‌کانییه‌تی، هه‌ربۆیه دڵنیابن براوه‌ین وهه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر له به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "باوه‌ڕدارانی سیاسه‌تی سه‌رۆک بارزانی، به تایبه‌ت پارتییه به سه‌بر و ته‌حمووله‌کانی سیاسه‌ت، دڵنیابن وه‌ک هه‌میشه براوه ئێوه‌ن و ئه‌م یارییه‌ش ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک چۆن مێژوو پێمان ده‌ڵێ، حیکمه‌تی سه‌رۆک و باوه‌ڕی پۆڵایینیی پارتییه‌کان به‌و دۆزه پیرۆزه، هه‌میشه براوه بوونه و ده‌بن".
دواجار ده‌شڵێت: "هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته، خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بوون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ".