میلله‌ت سالم: ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك به‌سه‌ر هه‌شت زۆندا دابه‌ش كراون
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی لافاوه‌كه‌ی دهۆك به‌سه‌ر هه‌شت زۆن دابه‌ش كراون؛ ده‌شڵێت، پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی دهۆك راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) میلله‌ت سالم، سه‌رۆكی شاره‌وانیی دهۆك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به چاودێری و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی پرۆسه‌ی خاوێنكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی دهۆك له پاشماوه‌كانی لافاوه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن زیاتر له 600 پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش ئه‌نجام ده‌درێت و ئامانجیانه هه‌موو دهۆك خاوێن بكه‌نه‌وه.
میلله‌ت سالم باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌مڕۆ تا ئێواره له پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن و مه‌به‌ستیانه هه‌موو دهۆك كه به‌سه‌ر هه‌شت زۆندا دابه‌ش كراوە، به ته‌واوه‌تی پاك بكه‌نه‌وه.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، (19ـی ئاداری 2024)، شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک و زاخۆ بوو. بەهۆی بارانەکەوە، لە چەند گەڕەکێکی شارەکە لافاو دروستبوو، ئاو چووە ناو ژمارەیەک خانوو و بەشێک لە رێگاکانیش بەڕووی شۆفێراندا داخران.
رۆژی پێنجشەممە (21ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچی پێویست بێت بۆ خەڵکی خۆمان دەیکەین و هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 22ـی ئاداری 2024) مەنسور بارزانی، فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان، و نوێنەری سەرۆک بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له دهۆك ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
مەنسور بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دهۆك و زاخۆ بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی له ئه‌نجامی دروستبوونی لافاوه‌وه دروست بوونه. گوتیشی: ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن و له پاشماوه‌كانی لافاو پاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
مەنسور بارزانی دڵنیایی به هاووڵاتییان زیانمه‌ند دا كه قه‌ره‌بوویان ده‌كه‌نه‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌موو ئەو هاووڵاتییانەی كه زیانیان به‌ركه‌وتووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و نوێنەری سەرۆک بارزانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا په‌روه‌رده‌ی ئه‌وان بریتییه له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه وته‌یه‌كی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی كرد كه ئه‌وان خزمه‌تكاری خه‌ڵكن نه‌ك ئاغا و كوێخا. گوتیشی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاك كردنه‌وه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی رایسپاردوون خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له زاخۆ تاكو خانه‌قین و له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات، ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌ن.
فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند: به‌رپرسیاریه‌تیی یانی خزمه‌ت كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 500 پێشمه‌رگه له فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان و فیرقه‌ی رۆژ، 50 پێشمه‌رگه‌ی ژینگه و 200 پێشمه‌رگه‌ی پاسه‌وانی سنوور به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی دهۆك و زاخۆ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن و تا به ته‌واوه‌تی شار خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.