خوان لاپۆرتا بەڵێنێکی گەورە دەدات

جواو فێلیکس - خوان لاپۆرتا - جواو کانسێلۆ
جواو فێلیکس - خوان لاپۆرتا - جواو کانسێلۆ

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە جواو فێلێکس و کانسلۆ هەردوو یاریزانی پۆرتوگالی کە بە شێوەی کاتی لە ریزەکانیان یاریی دکەەن، وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لەبارەی چارەنوسی هەردوو یاریزانی کاتی یانەکەی، جواو فێلێکس و جواو کانسێلۆ هاندەرانی یانەکەی دڵنیادەکاتەوە، ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبن و دەشڵێت، لەگەڵ هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش لەسەر مانەوەی ئەو دوو یاریزانە لە یانەکەیان رێککەوتوون و ئەگەر لە بەڵێنەکەیان پاشگەز نەبنەوە، ئەو دوو یاریزانە پۆرتوگاڵیە وەرزی داهاتووش درێسی یانەکەیان لەبەر دەکەن.

ئەو دوو یاریزانە یەکێکیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی و ئەوی دیکەشیان لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستیان هەیە و بە شێوەی کاتی بۆ بارسێلۆنا یاریی دەکەن، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەبێت بگەڕێنەوە یانەکەیان، بەڵام بارسا هەوڵی مانەوەیان دەدات.

لاپۆرتا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرش دەکاتە سەر بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید و دەڵێت، زۆر زۆر توڕەین لە ریاڵ مەدرید، چونکە ئەوەی ئەوان لە کەناڵە فەرمیەکەیان دەیکەین شەرمەزاریە، سەرۆکەکەی بلاوگرانا دەشڵێت داوا لە بەرپرسانی تۆپی پێ دەکەم، ریاڵ مەدرید رابگرن، چونکە هەفتانە لە کەناڵەکەیان دەیانەوێت کاریگەری لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکەن.