زیدان و فیگۆ تووشی دۆڕان بوون

فۆتۆ: شکور محەمەد پەیامنێری کوردستان24
فۆتۆ: شکور محەمەد پەیامنێری کوردستان24

ئەفسانەکانی ریاڵ مەدرید و پۆرتۆ لە یارییەکی دۆستانە و خێرخوازی، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شاری مەدریدی ئیسپانیا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاندەران رووبەرووی یەکتری بونەوە.

لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، کە پەیامنێری کوردستان24 شکور محەمەد ئامادەبوو و بە شێوەیەکی فەرمی، لەلایەن یانەی ریاڵ مەدرید بانگهێشتکرابوو، ئەفسانەکانی ئەو یانەیە و پۆرتۆی پۆرتوگاڵی رووبەڕووی یەکتری بونەوە.

لە ریزەکانی یانە شاهانەکە زیدان و رائول و فیگۆ و کاسیاس و رۆبێرتۆ کارلۆس و چەندان یاریزانی دیکەی بەناوبانگ ئامادەبوون و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاند.

بڕیارە داهاتی ئەو یارییە پێشكەش بە توشبووانی نەخۆشی ئەی ئێل ئێس و هەروەها پرۆژە خێرخوازیەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکرێت.

دوای یارییەکە لویس فیگۆ ئەفسانەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، بە ئامادەبوونی پەیامنێری کوردستان24 گووتی '' بەڵێ حەز دەكەم ئێمباپێ بێتە ریال مەدرید، چونكە هەمیشە باشترینەكان دێنە باشترین یانەكان و هیچ یانەیەك لە ریال مەدرید باشتر نییە ''.

لەلایەکی دیکەوە کلارێنس سیدۆرفی ئەفسانەی پێشووی ریاڵ مەدریدیش دەڵێت '' هیچ یانەیەك حەز ناكات لە پاڵەوانێتییەكان رووبەڕووی ریال مەدرید بێتەوە، هەمووان لە ریاڵ مەدرید دەترسێن ''.

لویس فیگۆ - ئەفسانەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید
لویس فیگۆ - ئەفسانەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید
کلارێنس سیدۆرف، ئەفسانەی پێشووی ریاڵ مەدرید
کلارێنس سیدۆرف، ئەفسانەی پێشووی ریاڵ مەدرید