عەمار خەڵەف: زیاتر لە 20 بانکی عێراقی مامەڵەکردنیان بەدۆلار لێ قەدەغە کراوە

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق

K24 - هەولێر

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 20 بانکی عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە مامەڵکردنیان بە دۆلار لێ قەدەغەکراوە.

عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 20 بانکی عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە مامەڵکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغەکراوە و تەنها دەتوانن لەناوخۆی عێراقدا کاری دارایی بکەن.

خەڵەف گووتیشی، لەپەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتی گەنجینیە ئەمەریکا تا بلۆکی سەر بانکەکانی عێراق هەڵبگرن.

دەشڵێت: "لەسەرەتای ساڵی 2023دا رێژەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەک بانکی ناوەندییەوە تەنها 50 ملیۆن دۆلاری رۆژانەبوو، بەڵام ئێستا رێژەکە بووە بە 200 ملیۆن دۆلار. ئەمەش لەگەڵ ئابووری عێراقدا یەکدەگرێتەوە".

راشیگەیاند، زیاتر لە 20 بانکمان لە مامەڵکردن بە دۆلارەوە بلۆککراون، بەڵام دەتوانن لەناوخۆی عێراقدا کاری دارایی و ئابووری بکەن.

ئەوەشی خستە ڕوو، لە پەیوەندی بەردەوامیدان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکی بۆ هەڵگرتنی بلۆکی سەر بانکەکانی عێراق لە مامەڵکردن بە دۆلارەوە.