مامۆستایەکی زانکۆ: هەژماری من ئاسانکاری زۆری تێدا کراوە

تەڵعەت تاهیر، مامۆستای زانکۆ
تەڵعەت تاهیر، مامۆستای زانکۆ

K24 - هەولێر

مامۆستایەکی زانکۆ رایگەیاند، بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین و کۆلیژی ئاداب، راستەوخۆ مووچەکانیان لە هەژماری من وەردەگرن و هەژماری من ئاسانکاری زۆری تێیدا کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی ئاداری 2024، تەڵعەت تاهیر، مامۆستای زانکۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەشێک لە زانکۆی سەڵاحەدین بەتایبەت کۆلیژی ئاداب، لەو بانکانەی کە دەستنیشان کراووە راستەوخۆ مووچەکانیان لە هەژماری من وەردەگرن، ئاسانکارییەکی زۆر هەبوو لەسەرەتادا بەشێک لە ئەیتی ئێمەکان کەمتر هەبوو لە شوێنەکان، بەڵام ئێستا ئەیتی ئێمەکان لە زۆربەی شوێنەکان جێگیر کراون.

بەگوتەی ئەو، "بەتایبەت لەبەردەم کۆلیژەکان ئاسانکاری باش هەبووە بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان، مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری من وەرگرتووە زۆر بە ئاسانی دەتوانن تێبگەن و دڵنیاببنەوە لە پارەکانیان کە لەو بانکەدا هەیە."

تەڵعەت تاهیر دەشڵێت: "لە ئێستادا لەبەردەم کۆلیژەکاندا ئەیتی ئێمەکان هەن، لەسەر ڕێگای کەرکووک دانراون، لەبەردەم کۆلیژی ئاداب و زمان و زانستە کشتوکاڵییەکان دانراوە و دواتر لە بەردەم کۆلیژەکانی دیکەشدا جێگیر دەکرێت، جگە لەوەش لەڕێگەی بڕۆشۆرێکیشەوە بانکەکان شوێنەکانیان دەستنیشان کردووە لە مۆڵەکان و بەشێک لە شەقامە سەرەکییەکان، خەریکی جێگیری کردن ئەیتی ئێمن."

ئەو مامۆستایە راشیدەگەیەنێت، هەموو ئەزموونێکی سەرەتایی دەکرێت هەندێک کرچوکاڵی و گرفتی تێدابێت، بەڵام تا ئێستا هیچ گرفتێکمان لە هەژماری مندا تووش نەبووە، ئەوەی ئێمەش زیاتر ئاگادارین لە ئێستادا زیاتر مامۆستایان و فەرمانبەران هەموویان دەیانەوێت بەیەکجار بچن مووچەکانیان وەربگرن سەرەتایەکی نوێ بووە، جاری وا هەبووە کێشەی سووەیلە دەبێت، بەڵام زۆر بەکەمی، ئێستا مامۆستایان شارەزای ئەم کارتە بوون و گرفتییان نییە.

گوتیشی: "تا ئێستا هیچ گرفتێکی وا رووی نەداوە کە مامۆستایەک بڕوات مووچەکەی وەربگرێت و پارە نەبێت یاخود تووشی ئاستەنگ بووبن، هیچ جۆرە رووداوێکی لەو شیوە ڕووی نەداوە."

لەماوەی دوومانگدا لە زۆربەی شوێنەکانە گشتییەکان 76 ئەیتی ئێم دانراوە بۆ راکێشانی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران، بڕیار وایە لە تەواوی بەردەم زانکۆ کان و ئەو شوێنانەی دەستنیشان کراوە ئەو ئامێرە دابنرێت، هەولێر و دهۆک و سلێمانیش.