دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری بەسەر هەزار خێزان دابەش دەکات

K24 - هەولێر

سەرپەرشتیاری هاوکارییەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاری بەسەر هەزار خێزان لە توڕەق دابەش دەکەین.

ئیسماعیل عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری هاوکارییەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوەکان و خوا پێداوان، هاوکاری ئەو ماڵانە دەکەین کە هەژار و کەمدەرامەتن.

گوتیشی: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە، لە توڕەق هاوکاری بەسەر هەزار خێزان دابەش دەکەین، ناوی خێزانەکانیش لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و تیمی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکاریی گرووپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە، لە ڕۆژانی داهاتوو لە گەڕەکەکانی مامزاوە و قوشتەپە دابەش دەکرێت، کە 10 هەزار خێزان دەگرێتەوە.

ئیسماعیل دەشڵێت: دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوەکان و خێرخوازان، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی کاش بەسەر ئەوخێزانانەی سەردانمان کردوون و کەمدەرامتن دابەش دەکەین.