سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داوا لە لایەنەکان دەکەم واز لە بەرژەوەندیی حزبی و شەخسی بهێنن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، ئێوارەخوانێک بۆ بەربانگی شازدەمین ڕۆژی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت.

رۆژی سێشەممە (26ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییان و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر و نوێنەری وڵاتان بەشداریی لە ئێوارەخوانێکی بەربانگی شازدەمین ڕۆژی ڕەمەزان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و جارێکی دیکە، سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ خۆڕاگریی و پشوودرێژییان بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی بەهۆی نەناردنی مووچە دروست بووە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانامان بێت دەیکەین بۆ چارەکردنی کێشەکان و بەرگریکردن لە مافی دەستووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داواشی لە لایەنەکان کرد واز لە بەرژەوەندیی حزبی و شەخسی بهێنن و گوتی ئەوەی لە توانامان بێت دەیکەین بۆ چارەکردنی کێشەکان و بەرگریکردن لە مافی دەستووریی خەڵکی هەرێمی کوردستان.