دۆناڵد ترەمپ کتێبی پیرۆز دەفرۆشێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

k24 - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بڕیاریدا کتێبی پیرۆز بە 59.99 دۆلار بفرۆشێت و ڕایگەیاند، "دەبێت وا لە ئەمەریکییەکان بکەین نوێژ بکەنەوە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدی ئایندەی پارتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا هانی لایەنگرانی دەدات بۆ کڕینی کتێبی پیرۆزی "خودا ئەمەریکا بەرەکەتدار بکات"، کە ئیلهامەکەی لە گۆرانی گۆرانیبێژی وڵاتی لی گرینوود وەرگرتووە، "خودا ئەمەریکا بەرەکەتدار بکات".

ترەمپ لە گرتە ڤیدیۆیەکی هەژماری خۆی لە ماڵپەڕی "Truth Social" بڵاویکردووەتەوە، هانی لایەنگرانی دەدات کتێبی پیرۆز بکڕن و دەڵێت: "دەبێت ئەمەریکا دووبارە نوێژ بکاتەوە"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە "ئاین و مەسیحیەت گەورەترین شتن کە لەم وڵاتەدا نەماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە پێویستە بەخێرایی بیانهێنینەوە، پێموایە ئەوە یەکێکە لە کێشە گەورەکان کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.

ترەمپ گوتی کتێبی پیرۆز "زۆر"ی هەیە و بە "کتێبی دڵخوازی خۆی" وەسفی کردووە، پاڵپشتی کردووە بۆ هێنانەوەی "مەسیحیەت بۆ ژیانمان و گەڕانەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دەبێتە نەتەوەیەکی گەورە".