کۆریای باکوور ڕەتی دەکاتەوە لەگەڵ ژاپۆن دانوستان بکات

K24 - هەولێر

خوشکی کیم جۆنگ ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور هەر پەیوەندی و دانوستانێک لەگەڵ ژاپۆن ڕەتدەکاتەوە.

جێگری بەرێوەبەری ئیدارەی لیژنەی ناوەندی لە پارتی کرێکارانی کۆریا "کیم یو جۆنگ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لوتکەی نێوان ژاپۆن و کۆریای باکوور، ڕاست نییە و خەیاڵە.

کیم یو جۆنگ گوتیشی: سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن "فۆمیۆ کیشیدا" ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ چاوپێکەوتنی تایبەت لەگەڵ کیم جۆنگ ئون لە نزیکترین کاتدا.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن فشار لە کۆریای باکوور دەکات لەسەر ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە ژاپۆنییانەی لە کۆریای باکوور ڕفێندراون.