نێچیرڤان بارزانی و ستیڤن هیچن جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق كۆبووه‌وه و تاووتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدايان كرد.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و باسيان له هه‌ستياريى دۆخه‌كه و پێويستيى چاره‌كردنى كێشه و ناكۆكييه‌كانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ديالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى مافه‌كانى هه‌مووان چاره بكرێن.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.