هێمن ئه‌مین: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لێخۆشبوو‌ن له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ گرنگ بوو
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ داشكان و لێخۆشبوو‌ن له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ، بڕیارێكی گرنگ بوو؛ ده‌شڵێت؛ چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی و به‌پێی ڕێنمایی ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) هێمن ئه‌مین، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 ڕاگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ داشكان و لێخۆشبوو‌ن له سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ، بڕیارێكی گرنگ بوو و خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند ده‌بن.
هێمن ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵێكی زۆر پێشوازیی له‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات به‌تایبه‌تی كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆرترین كه‌س ده‌توانن لێی سوودمه‌ند بن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و سزایانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كه له‌م ڕۆوه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی و به‌پێی ڕێنمایی تایبه‌ته‌وه ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر گوتیشی، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا، جۆری سه‌رپێچییه‌كه و سزاكه‌ی بۆ دیاری كراوه، بۆیه به‌م شێوه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داشكانی بۆ ده‌كرێت.
ڕۆژی چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیارمان دا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو و وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکەن و ئامادەکاریش بکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتووش.
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دیکەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان لەبارەیەوە دراوە بۆ دۆخی ناهەمواری ئابووریی سەر شانی خەڵکی هەرێمی کوردستان سووک بکات؛ یەکێک لە بڕیارەکانیش دابەشکردنی زەوییە و لەو بارەیەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار دەست بکات بە تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکو ئێستا لە حکوومەت سوودمەند نەبوون.
هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، چەند بڕیارێکی دیکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە، لەوانەش:
داشکاندن لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبا بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی 20% لە سزای کەڵەکەبووی مرور (هاتووچۆ).
داشکاندنی 50% لە ڕسووماتی هێنانی گۆشت
داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
لێخۆشبوونی سزا لە دواکەوتنی بەشداریی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی.
داشکاندنی ڕسووماتی کەڵەکەبووی ئاو بە ڕێژەی 20%.
داشکاندنی ڕسووماتی شارەوانی بەتایبەت کرێی کرێچییەکانی وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی 20%.
لێخۆشبوو‌ن لە سزای دواکەوتنی باج لەلایەن پیشەوەران، کاسبکاران و کەمدەرامەتان.