سه‌لوان مۆمیكا داوای په‌نابه‌ریی له نه‌رویج ده‌كات
K24 - هەولێر:
ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه‌ی كۆپیه‌كی قورئانی پیرۆزی له سوید سووتاند، بڕیاری دا سوید به‌جێبهێڵێت و ڕوو بكاته نه‌رویج بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ نیشته‌جێ بێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) سه‌لوان مۆمیكا، هاووڵاتی عێراقی نیشته‌جێی سوید كه له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆزه‌وه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق، جیهانی ئیسلامی و سوید نایه‌وه، بڕیاری دا سوید به‌جێبهێڵێت و بچێتە نەرویج.
مۆمیكا ڕایگه‌یاندووه، گه‌یشتووه‌ته نه‌رویج و داوای مافی په‌نابه‌ریی كردووه. گوتووشیه‌تی، له سوید نه‌ماوه چونکە داموده‌زگاكانی ئه‌و وڵاته به‌دواوه‌ی بوونه.
ڕۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم، کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند.
ئه‌و ڕه‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو ڕووداوە، ئێوارەی ڕۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشت کرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدوادا هات، وەک سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین ، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست هەبوو و خۆپیشاندەران چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
بۆیه‌كه‌مجار قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن توندڕه‌وێكی دانیماركی به‌ناوی ڕاسمووس پاڵهودان سووتێندرا، وه‌ك كاردانه‌وه دژی ڕێگریكردن له سوید بۆ چوونه ڕیزی ناتۆ.
ڕۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی بۆ میدیای فه‌رمیی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆبیاس بیلسرۆم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كرد و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ڕێگریی له دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كرد و داواكرا هۆشداری بدرێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م كاره‌ی كردووه.