هاووڵاتییانی به‌سره دژی كرێكاری بیانیی له شاره‌كه، خۆپشان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییانی به‌سره دژی كرێكاری بیانیی كه له كۆمپانیا عێراقییه‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ن، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن؛ هاوكات داوا ده‌كه‌ن گه‌نجانی شاره‌كه دابمه‌زرێن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 27ـی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی به‌سره دژی كرێكاری بیانیی كه له كۆمپانیا عێراقییه‌كانی شاره‌كه كار ده‌كه‌ن، خۆپیشاندانیان كرد و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه كۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانی شاره‌كه كرد گه‌نجانیان له كۆمپانیا عێراقییه‌كان دابمه‌زرێنن.
هاووڵاتییانی به‌سره رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی زۆریی كرێكارانی بیانی له شاره‌كه‌یاندا، هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه نه‌ماوه و گه‌نجانیان كه ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بێكارن و ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست ناكه‌وێت.
ئێواره‌ی (چوارشه‌ممه 20ـی ئاداری 2024) سه‌دان هاووڵاتی شارۆچكه‌ی قه‌رنه له باكووری پارێزگای به‌سره له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌كان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجام دا و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی شارۆچكه‌كه كرد و داوایان كرد به زووترین كات وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بۆ سه‌رووی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
پێشتریش 14ـی ئاداری 2024، سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سره خۆپیشاندانێكیان كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی فه‌رمانی جێگیربوونیان له چوارچێوه‌ی پاشكۆی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه.
له ساڵی 2018 خۆپیشاندانی فراوان له به‌سره به‌ڕێوه‌چوو، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی ئه‌و پارێزگایه، له دژی حكومه‌ت راپه‌ڕین و جیا له‌وه‌ش داوایان كرد میلیشیاكانی نزیك له ئێران له‌و پارێزگایه بچنه ده‌ره‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئێرانیان له به‌سره سووتاند.