سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان خوانێكى به‌ربانگى ساز كرد
K24 – هەولێر:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکی بۆ دیپلۆماتکاران و نوێنەری وڵاتان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ساز کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به به‌شداريى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌خوانێك بۆ ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رى وڵاتان و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا.
له وته‌يه‌كدا، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، سوپاسى ئاماده‌بووانى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ يار‌مه‌تى و پشتگيريى وڵاتانى دۆست له گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ته‌بايى و يه‌كڕيزيدا كرده‌وه.