شاندی حکومەتی هەرێم رۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئیتاڵیا بەرز نرخاند

K24 – هەولێر:

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئیتاڵیا کرد و کاراکانی ئەو نوێنەرایەتییەیان بەرز نرخاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (27ـی ئاداری 2024) محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆما سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئیتاڵیا کرد و لەلایەن رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەت و ستافی نوێنەرایەتی پیشوازیان لێکرا.

لە دەستپێکدا رێزان حەمەساڵح، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانیان و هەروەها پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیتاڵیا و کوردانی تاراوگە خستەڕوو.

پاشان محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ئیتاڵیا بەرز نرخاند.