پوتن.. ئەگەر بەرژەوەندی ئەمنی ڕووسیا لە بەرچاو بگیرایە هیچ ناکۆکییەک ڕووی نەدەدا

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا

K24 - هەولێر

پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو بگیرایە، ناکۆکیی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕووی نەدەدا.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکیدا بۆ فڕۆکەوانە سەربازییەکانی پارێزگای تڤێر ڕایەگەیاند، ئەگەر دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت، وەک ڕووسیا پێشنیاری کرد، پەیوەندییەکی تەواو و نوێ لە بواری ئاسایش لە ئەوروپا دروست بکەین، ئەوا هیچ شتێک ڕووی نەدەدا". بەرژەوەندییەکانمان لە بواری ئاسایشدایە، کە لە بنەڕەتدا ساڵ بە ساڵ باسمان دەکردووە لەگەڵ هەموو وڵاتاندا.

جەختیشی کردەوە، "هەموو ئەو ماوەیە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا بەتەواوی پشتگوێ خراوە"، دەشڵێت: "ئۆکرانیا ڕاستەوخۆ بەرەو سنوورەکانی ئێمە هاتن، ئایا ئێمە بەرەو سنووری ئەو وڵاتانە دەڕۆیشتین کە بەشێک بوون لە ناتۆ؟ ئێمە نەجوڵاین و دەستمان لە هیچ کەسێک نەدا". هەروەها "ئێمە لە زەریا لە نە پەڕینەوە بۆ سنوورەکانی ئەمەریکا، بە پێچەوانەوە ئەوانن کە لێمان نزیک بوونەتەوە، بە بیانووی جیاواز".

پوتن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سەنتەری بەکارھێنانی شەڕ و ڕاھێنانەوەی کارمەندانی فڕۆکەوانیی سەر بە هێزەکانی بەرگری ڕووسیا لە ئۆبلاستی تڤێر، چەند فڕۆکەوانی سەربازی و چەکی ئاسمانی ئاگادارکردنەوە.