عێراق ساڵانە پێویستی بە 12 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ ھەیە
K24 - ھەولێر
به‌پێی ئاماره‌كان عێراق ساڵانه پێویستی به 12 ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆ هه‌یه كه‌چی نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و بڕه له رێگای وڵاتانی دراوسێه‌وه هاورده ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماری ژووری بازرگانی عێراق و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، به‌شی زۆری پێداویستییه‌كانی عێراق چیمه‌نتۆ له وڵاتانی ئێران و توركیاوه هاورده ده‌كرێت له كاتێكدا 17كارگه‌ی درووستكردنی چیمه‌نتۆ بوونی هه‌یه، ئه‌م كارگانه‌ش توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیان هه‌یه.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیش له رێگای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند كارگه‌یه‌كی باشووری عێراق له هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌كاندایه بۆ ئه‌وه‌ی پشت به به‌رهه‌می خۆماڵی ببه‌سترێت بۆ دابینکردنی پێداویستییه ناوخۆییه‌كان.