لە خولی پلەدووی كوردستان، زانكۆی جیهان ڕیمۆنتادای بەسەر حاجیاوا كرد

یاریزانانی بەردەڕەش دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە خولی پلەدووی كوردستان
یاریزانانی بەردەڕەش دوای تۆماركردنی گۆڵێك لە خولی پلەدووی كوردستان

لە یارییەكانی ئەمڕۆی قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان 3 یاریی بە یەكسانبوون كۆتایی هات، تەنیا زانكۆی جیهان براوە بوو.
ـ یانەی شیلادزێ لە نێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی میوانداریی بەردەڕەشی كرد، یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەرلایەك كۆتایی هات، لە خولەكی 20 یانەی شیلادزێ لە رێگەی ئەحمەد محەمەد گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد، بەڵام خۆشییەكانی شیلادزێ زۆری نەبرد، دوای تێپەڕبوونی 2 خولەك بەسەر ئەم گۆڵە، سەعدی میكائیل گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ بەردەڕەش تۆمار كرد، یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات.
ـ لە یارییەكی دیكەی خولی پلەدووی كوردستان، یانەی حاجیاوا لە نێو یاریگە و بەردەم هاندەرانی بەرامبەر زانكۆی جیهان تووشی شكستێكی چاوەڕواننەكراو هات، ئەگەرچی لە خولی 31 لە رێگەی دژوار عومەر بە گۆڵێك پێشكەوت، بەڵام زانكۆی جیهان بە 3 گۆڵ وەڵامی ئەو تاكە گۆڵەی حاجیاوای دایەوە، لەو یارییەدا پاڤێل جەلال 2 گۆڵی بۆ زانكۆی جیهان كرد، گۆڵەكەی دیكەش لە لایەن عەبدولمونعیم ئەحمەد تۆمار كرا.
ـ لە یارییەكی دیكەیشدا، شارەزوور و مەخموور بەبێ گۆڵ یەكسانبوون، سنوور و خەلیفانیش بە گۆڵێك بۆ هەرلایەك بەرامبەربوون.
قۆناغی كۆتایی خولی پلەدووی كوردستان بە بەشداریی 17 یانە بەڕێوە دەچێت كە دابەش كراون بەسەر دوو كۆمەڵە، یەكەمی هەر كۆمەڵەیەك راستەوخۆ بۆ خولی پلەیەك سەردەكەوێت.

یاریگەی شیلادزێ لە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بەردەڕەش 28 ئاداری 2024 ـ فۆتۆ: ڤەهێل كەلەش
یاریگەی شیلادزێ لە یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بەردەڕەش 28 ئاداری 2024 ـ فۆتۆ: ڤەهێل كەلەش