بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە 21ـی شوبات دژی هەرێمی کوردستان، کاردانەوەی لێ کەوتووەتەوە

دادگای فیدراڵی
دادگای فیدراڵی

K24 – هەولێر:

بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لە 21ـی شوبات دژی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و لەوبارەیەوە ناوەندی نێودەوڵەتیی وودرۆو ویڵسنی ئەمەریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەوڵێکن بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ وڵاتێکی ناوەندگەر.

دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی لە 21ی شوبات، کورسیی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بە ناچارکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتیی بە حکوومەتی فیدراڵ. ناوەندی نێودەوڵەتیی وودرۆو ویڵسنی ئەمەریکی راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی هەوڵێکن بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ وڵاتێکی ناوەندگەر. ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندیی ئێراندان و دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکان. لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە، هەرێمێکی کوردستانی لاواز لە بەرژەوەندیی ئەمەریکا نییە.

ئەو ناوەندە ئەمەریکییە دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتاکان و ناچارکردنی حکوومەتی هەرێم بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، هەوڵێکە بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتێکی ناوەندگەر"

ناوەندی نێودەوڵەتیی وودرۆو ویڵسنی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەدا، ئامانجی ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵیی سنووردارکردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی هەناردەی نەوت و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی شەرعیەتی سیاسیی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.