قرغیزستان.. هەڵمەتێک لە پێناو پاراستنی زمان و كولتووریی کوردی

K24 - هەولێر:

عەلائەددین مستەفا جێگری بەرپرسی  فیدراسیۆنی (بەربانگ) لە کازاخستان ڕایگەیاند، نوێنەرانی کوردانیی کازاخستان، قرغیزستان، ئەرمێنیا و جۆرجیا لە پایتەختی قرغیزستان (بیشکەک)، کۆنگرەی  خۆیان سەبارەت بە پاراستنی زمانی کوردی لەو وڵاتانە بەست.

ئەجێندای سەرەکی ئەو کۆنگرەیە پاراستنی زمان و کولتوری کوردییە کە هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.

هەروەها گوتی: ئێستا زۆربەی کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچانە زمانی کوردییان لەبیرچۆتەوە و ناتوانن قسەی پێ بکەن. هەروەها ئاماژەی بە کێشەی پەرتەوازبوونی کوردانی وڵاتانی ناوبراو کرد و پێیوایە ئەم کۆنگرەیە هەنگاوێکە  بەرەو یەکگرتن و لەیەکتر نزیکبوونەوە .

لە کۆنگرەكه‌دا چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی شایستە وەرگیراون، لەوانەش چاپکردنی کتێب بەزمانی کوردی بۆ منداڵان بە مەرامی پاراستنی زمانی کوردی. هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئافرەتی کوردی بەرزنرخاندوە بەتایبەت لەو پرۆسەیەدا.

خاتوو مادین میرزۆڤیا بەشێوەیەکی بەرچاو وەک تاکە ئافرەت لەو کۆنگرەیەدا پەنجەی بۆ کاریگەری ئافرەتی کورد لە پاراستنی زمان و کولتوری کوردی ڕاکێشاوە و پێشنیاری کرد، ژنان لەماڵەوە و لەنێو خانەوادەکانیان بەکوردی ئاخفتن لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.

زیاتر لە نیو ملیۆن کورد لە سنووری سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتی جاران و کوردستانی سوور دا دەژیان. جگە لەوەش بۆیەکەمین جار ئەم ساڵ کوردانی کۆماری ئازەربایجان یاد و ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا.

876
67
56
56
657
6غ