وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و تاوانبارێك له بابل، دوو كه‌س كوژران
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌سێك له پارێزگای بابل هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی دیكه‌ی داوه، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و تاوانه ڕێوشوێنی تایبه‌تیان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام كه‌سه‌كه ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و هاوكات له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا، دوو هاووڵاتی كوژراون.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30ـی ئاداری 2024) وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند، دوای ئەوەی هەواڵێکیان لە بنەماڵەی کەسێکه‌وه لە پارێزگای بابلەوە پێگەیشت، سەبارەت بە هەوڵی کوڕەکەیان بۆ کوشتنی کەسێک لەبەردەم یه‌كێك له بانکه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕێگری‌کردن لە ڕوودانی تاوانەکە.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تۆمەتبارەکە تەقەی لە هێزه‌كانی پۆلیس كردووه و هەڵاتووه، و دواتر لووله‌ی چه‌كه‌كه‌ی ئاراستەی خاوەنی ئۆتۆمبێلێک کردووه کە به ئاسایی خۆی بەسەر ڕێگادا تێدەپەڕی و هەڵیگرتبوو، ژمارەیەک قوتابی کچی هه‌ڵگرتبوو و یه‌كێكیانی به‌زۆر هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌شڵێت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه كچه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكه ده‌هێنێته خواره‌وه، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ناچار ده‌بێت له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داببه‌زێت، به‌م شێوه‌یه تاوانباره‌كه شۆفێره‌كه‌ی بردووه و پۆلیسیش به‌دوایدا چووه و دواتر ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی کوژران و ژماره‌یه‌كی دیکەش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، دوای ڕووداوه‌كه، وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی ده‌رکرد، ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر بە مەفرەزەکە و تۆمەتباران بگیرێتەبەر و ده‌ست به‌سه‌ر بكرێن، هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، كه دواتر وردەکارییەکان له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێنه ڕوو.