به‌ر له خۆرگیرانی ته‌واو، ناوچه‌ی نیاگارای كه‌نه‌دا باری نائاسایی راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
له ناوچه‌ی نیاگارای كه‌نه‌دا، خۆگیرانی ته‌واو رووده‌دات، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌ر له روودانی باری نائاساییان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی، به‌ر له‌وه‌ی 8ـی مانگی داهاتوو (ئایار) خۆرگیرانی ته‌واو له به‌شێك له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكوور رووبدات، ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌نه‌دا (ناوچه‌ی نیاگارا) باری نائاساییان راگه‌یاند، به‌و ئامانجه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر بۆ نزیك و ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كانی نیاگارا بێن و ئه‌و دیارده ده‌گمه‌ن و مێژووییه سه‌رنجڕاكێشه ببینن.
جیم برادڵی شاره‌داری ناوچه‌ی نیاگارا رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی باری نائاسایی بۆ به‌رگرتنه له دروستبوونی هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و دانیشتوانی ناوچه‌كه.
ماڵپه‌ڕی سكای نیوزی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، خۆرگیرانی ته‌واوه‌تی به تاڤگه‌كانی نیاگارا له‌سه‌ر سنووری كه‌نه‌دا و پاشان به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا تێده‌په‌ڕێت، بۆ ئه‌مه هۆتێل و خانوه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه پڕبوونه له گه‌شتیار، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده سه‌رنجڕاكێشه ببینن.
پێشبینی ده‌كرێ له‌و رۆژه‌دا یه‌ك ملیۆن كه‌س ئاماده‌ی بینینی ئه‌و دیارده سرووشتییه ببن، له‌كاتێكدا ساڵانه 14 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی تاڤگه‌كانی نیاگارا ده‌كه‌ن.
رۆژی 8ـی مانگی نیسانی داهاتوو، ته‌واوی رێگه‌وبانه‌كانی ده‌وروبه‌ری تاڤگه‌كانی نیاگارا داده‌خرێن.