روسیا سێیه‌م هێرشی هه‌وایی له ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند فرۆكه جه‌نگییه‌كانی Tu-22M3 و فرۆكه‌كانی su34 هێرشێكی نوێیان دژی داعش له سوریا ئه‌نجامدا كه له فڕۆكه‌خانه‌كانی له روسیا و ئێران هه‌ستاون.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا، فڕۆكه‌كانیان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ئامانجه‌كانی داعشیان له دوروبه‌ری دێره‌زور بۆردومان كردووه، كه بۆ سێیه‌م جاره له بنكه‌ی هه‌وایی هه‌مه‌دان له ئێران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر داعش له سوریا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "جه‌به‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها شه‌ش ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی و تۆپخانه و زرێپۆشه‌كانی تیرۆریستان به هۆی هێرشی ئه‌مرۆ پێنجه‌شه‌ممه له ناوبران و ژماره‌یه‌كی زۆریشی تیرۆریست كوژراوان".
گوتیشی فڕۆكه‌كانی su030 SM و su-35S له فڕۆكه‌خانه‌ی حمیمیم له سوریا هه‌ستاون و به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مڕۆ ببوون.
فرۆكه‌كانی روسیا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌م هێرشی هه‌واییان له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌مه‌دان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی داعش و به‌ره‌ی نوسره له حه‌له‌ب و دێرزور و ئیدلب ئه‌نجامدابوو.
ڤیدیۆی بۆردومانه‌كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا بڵاو كراوه‌ته‌وه: