ناتانیاهۆ نەشتەرگەری بۆ کرا

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

K24 - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا و ئێستە باری تەندروستی جێگیرە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی نیسانی 2024،  بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ نەشتەرگەری فتقی لە نەخۆشخانەی هەداسا عەین کارم بۆ کراوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی نەتانیاهۆدا هاتووە، شەوی ڕابردوو لە کاتی پشکنینی ڕۆتینیی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دەرکەوت تووشی فتق بووە و پاش ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکانی، بڕیار درابخرێتە ژێر چاودێری و پاشان نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

ئەمە یەکەم نەشتەرگەری نییە کە بۆ ناتانیاهۆ دەکرێت ، لە تەمموزی 2023 نەشتەرگەریی چاندنی ڕێکخستنی دڵی لە نەخۆشخانەی شێبا لە تەل هاشومەیر بۆ کرا و یاری ڕیڤلین، وەزیری دادی ئیسرائیل،  لەو ماوەیەدا ئەرکەکانی نەتانیاهۆی پێ ڕاسپێردرا.

سەدان کەس لەسەر شەقامێکی سەرەکی هاتووچۆ لە قیساریە، نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکرد.