ئیسپانیا و ئەمریکا له قۆناخی پێشكۆتایی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
لە كێبڕكێی یارییه‌كانی ئۆڵمپیكی ریۆ، له یاری باسكه‌دا، ئیسپانیا له فڕەنسای بردەوە و خۆی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی و له‌وێش به‌ره‌نگاری ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كانی ئیسپانیا به ئه‌نجامی ٩٢ خاڵ بەرامبەر ٦٧ خاڵ لە هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانیان له ئۆڵمپیك دوورخسته‌وه و گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی و لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی ئەمریکا دەبنەوە.
بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی، 19 ئابی 2016، له قۆناخی پێشكۆتایی له كاتژمێر 21:30 ئیسپانیا و ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخیشدا، راسته‌وخۆ دوای ئه‌م یارییه له به‌ربه‌یانی شه‌ممه له كاتژمێر 1:00 ئوسترالیا و سڕبیا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره یاریی كۆتاییش له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ له كات 21:45 خوله‌ك به‌ڕێوه بچێت.