سوپای ئیسرائیل قەبارەی زیانەکانی شەڕی ‌غەززە ئاشکرا دەکات

سوپای ئیسرائیل
سوپای ئیسرائیل

K24 – هەولێر

سوپای ئیسرائیل قەبارەی زیانەکانی خۆی لە شەڕی غەززە، لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە ئاشکرا دەکات.

سوپای ئیسرائیل، لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی 600 سەرباز و ئەفسەریان لە ڕووبەڕووبوونەوەی حەماسدا لە کەرتی غەززە کوژراون.

سوپای ئیسرائیل باس لەوەش دەکات، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی زەمینییەوە بۆسەر غەززە، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو، 255 سەربازیان کوژراون.

کۆی گشتیی بریندارەکانی سوپای ئیسرائیلیش زیاتر لە شەش هەزار برینداری تێپەڕاندووە، ژمارەکییان بەهۆی برینەکەیانەوە کەمئەندام بوونە.

ڕۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیشی بە بارمتە گرت، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون.