هاوڕێ هاشم: پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە

هاوڕێ هاشم،سەرۆکی دامەزراوەی کۆکاری ژینگەیی
هاوڕێ هاشم،سەرۆکی دامەزراوەی کۆکاری ژینگەیی

K24 - هەولێر

سەرۆکی دامەزراوەی کۆکاری ژینگەیی ڕایگەیاند، پیسبوونی ژینگە یەکێکە لەو هۆکارانە کە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی نیسانی 2024، هاوڕێ هاشم، سەرۆکی دامەزراوەی کۆکاری ژینگەیی، لە میانی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە هۆکاری زۆرن بەپێی دکتۆران و پسپۆڕان کە قسەی لەسەر دەکەن، بەڵام پیسبوونی ژینگە یەکێکە لەو هۆکارانە کە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

بەگوتەی ئەو، "بەپێی ئەو توێژینەوانەی ساڵی ڕابردوو کراوە باشووری کەرکووک دووەم پێگەیە لەناو عێراقدا کە پیسترین ژینگەی هەیە، لەلایەکی دیکەوە بەپیی توێژینەوەیەکی نوێ کە ساڵی ڕابردووی 2023 لەلایەن کۆلیژی تەقەنی کەرکووکەوە کرا، دەرکەوت زۆرترین تووشبووانی شێرپەنجە لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوا و ئەو گەرەکانەی نزیک ئەوێیە."

ئەو گوتیشی: "لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە زۆربەی پاڵاوگە نەوتییەکان کەوتووەتە ئەو ناوچانەوە، ئەمەش هەر ئەوێ نییە باشووری کەرکووک کارگەیەکی چیمەنتۆی لێیە کە ڕۆژانە co2 دەردەت، ئەمەش کاریگەری نەک لەسەر شێرپەنجە بەڵکو زیانی زۆرتریشی هەیە، لە بواری ئابووی، تەندروستی و خۆراکی."