لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بەردی بناغەی دوو پڕۆژە لە سۆران دانران

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی دوو پڕۆژە لە سۆران دانران
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی دوو پڕۆژە لە سۆران دانران

K24 – هەولێر:

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی دوو پرۆژە لە گوندی کەورینی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران.

ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی نیسانی 2024) هەڵگورد شیخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی دوو پرۆژە لە گوندی کەورینی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانران.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەی بەوەدا، پڕۆژەکان یەکێکیان خۆی لە دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی دەبینێتەوە و پرۆژەکەی دیکەش راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەیە بۆ دانیشتووانی گوندی کەورین.

هەڵگورد شێخ نەجیب، دەڵێت: جگە لەو دوو پرۆژەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دیکەی گرنگ دادەنێن و ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای قەیرانی دارایی و ئاستەنگەکانی بەردەم کابینەی نۆیەم، بەڵام کابینەکە لە بنیادنانی پرۆژەی نوێ و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بەردەوامە.